ئەوانەى دەیانەوێت بەشدارى پڕۆسەى سەرژمێرى گشتیى بکەن

وانەبێژانى پێنجوێن ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

پەروەردەى پێنجوێن وانەبێژان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەى دەیانەوێت بەشدارى بکەن وەک کارمەند لە پڕۆسەى سەرژمێرى گشتیى، سبەینێ ناوخۆیان تۆمار بکەن، دەشڵێت: ئەوەى خۆى تۆمار بکات، ناتوانێت بکشێتەوە.

لە ئاگادارییەکەدا پەروەردەى پێنجوێن ئەوەى خستووەتەڕوو کە ئەو وانەبێژانەى ئارەزومەندن بۆ بەشداریکردنیان لە سەرژمێرى گشتى، سبەینێ یەکشەممە تا کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ پەیوەندى بکات بە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى پێنجوێن بۆ ناو تۆمارکردن.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە پێویستە وانەبێژ لەم خاڵانە ئاگاداربن:

یەکەم: ئەوەی ناوی تۆمارکرد بەهیچ شێوەیەک کشانەوەی نییە و پاشگەز نابێتەوە.

دووەم: رۆژی 16.8.2024، بەشداری لە خولی سەرژمێری دەکات بۆ ماوەی 10 رۆژ لە ناو پێنجوێن و ناڵپارێز بۆ سنووری ناڵپارێز.

سێیەم: لە رۆژی 1.9.2024، راستەوخۆ دەستدەکات بە ئیش و کاری سەرژمێری بۆ ماوەی دوو مانگ.

چوارەم: پێویستە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نەبێت لە سەر بەشەوانەکانت و پاپەند بێت بە دەوامی فەرمی قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکان.

پێنجەم: بەکارهێنەرانی ئی پەروەردە دەرفەتى زیاترە بۆ وەرگرتن.

شەشەم: پێویستە شارەزای تەواوت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و تابلێت و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان هەبێت IT.

حەوتەم: هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریوس چانسیان زیاترە.

لە ئاگادارییەکەدا پەروەردەى پێنجوێن ئاشکراى کردووە کە وەرگرتنى مامۆستانى وانەبێژ بەپێى سنوورەکەى بەم شێوەیە دەبێت:

یەکەم: ناو قەزاى پێنجوێن 20 مامۆستا.

دووەم: گوندەکانى سنوورى پێنجوێن 31 مامۆستا.

سێیەم: ناو ناحیەى گەرمک دوو مامۆستا.

چوارەم: گوندەکانى سنوورى ناحیەى گەرمک 70 مامۆستا.

پێنجەم: ناو ناحیەى ناڵپارێز دوو مامۆستا

شەشەم: گوندەکانى ناحیەى ناڵپارێز 36 مامۆستا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەبەر ئەوەى پرۆسەکە پشت بە بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان و کۆمپیوتەر و تابلێت دەبەستێت هەر مامۆستایەک شارەزایی تەواوی هەبێت ئینجا ناو تۆمار بکات، لە حالەتێکیش ئەگەر ئەو ژمارەیە بە مامۆستای وانەبێژ پڕ نەکرایەوە ئەوا مامۆستای میلاک دادەنرێت.

“هەر مامۆستایەک خۆی ناتونێت ئامادەبێت بۆ ناو تۆمارکردن لە رێگەی بەڕێوەبەرەکەیەوە لەکاتی دیاری کراو بەپێی ئەو خشتەیەى خراوەتەڕوو زانیارییەکانمان بۆ بنێرێت و دوا وادەش سبەینێ یەکشەممەیە”، پەروەردەى پێنجوێن وا دەڵێت.

پێویستە وانەبێژ ئەم زانیاریانە لە کاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکەدا بخاتەڕوو

ناوی چواری مامۆستای وانەبێژ:

ناوەندی خوێندن:

ژ.موبایل:

بڕوانامە:

پسپۆڕی:

شوێنی نیشتەجێ بوون: