روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

“رووداوەکەى قەرەداغ تیرۆریستى بووە”

964+

وریا فەتاح

رووداوەکەى قەرەداغ پەیوەندى بە بردنى شوێنەوارى نەرامسینەوە نەبووە و دەزگاى ئاسایشى هەرێم دەڵێت، رووداوەکەى قەرەداغ گروپێکى داعش ئەنجامیانداوە و رووداوەکە تیرۆریستى بووە،

دەزگاى ئاسایشى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دواى گەیشتنی هێزەکانمان بە شوێنی رووداوەکەی ئەمڕۆی ناوچەی( قەرەداغ ) بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردکرا بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، بەڵگەو زانیاری سەرەتایی دەستکەوت لەسەر رووداوەکە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و ئەنجامدەرانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی (داعش)ن.

پێشتر دەزگاى ئاسایشى هەرێم بڵاوى کردوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى، 9.8.2024،  کاتژمێر 5:00 لە ناوچەی (قەرەداغ) دوای ئەوەی مەفرەزەیەکی ئاسایشی قەرەداغ بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و چاودێریکردنی ناوچەیەکی شوێنەواری لە ئەرکدابوون، چەند کەسێکی چەکدار بەمەبەستی دەرهێنان و بردنی شوێنەواری ( نەرامسین )لە ناوچە شوێنەوارییەکە بوون.

ئاشکراشى کردووە، چەکدارەکان رووبەڕووی مەفرەزەکەی ئاسایش بونەتەوە و هۆی “شەهیدبوونی” دوو کارمەندی ئاسایش.

وەک لە راگەیەنراوەکەدا باسکراوە، تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون و هەوڵەکانى ئاسایش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

هەر زوو 964، لە زارى رەوف کەمال قایمقامى قەرەداغ بڵاوى کردەوە کە لە قۆپى قەرەداغ لەلایەن گروپێکى گومانلێکراوەوە تەقە لە مەفرەزەیەکى ئاسایش کراوە و دوو کارمەند گیانیان بەخشیووە.

دەزگاى ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان شەهید بوون

دەزگاى ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان شەهید بوون