شانۆ و گۆرانى

سبەینێ دیدارى هونەرى قەڵادزێ بەڕێوە دەچێت

964+

وریا فەتاح

بڕیارە سبەینێ شەممە، دیدارى هونەرى قەڵادزێ ئەنجام بدرێت و شانۆى شەقام و گۆرانى کوردەوارى پێشکەش دەکرێن.

دیدارەکە کاتژمێر 5:30 خولەکى ئێوارە لە پارکى شار ئەنجام دەدرێت و تیپى نواندنى قەڵادزێ بە شانۆ شەقام و گروپى میوزیکى ئەنگۆرا بەچەند گۆرانییەکى کوردەوارى، بەشدارى لە دیدارەکەدا دەکەن.

بەپێى راگەیەنراوى دیدارى هونەرى قەڵادزێ، دیدارەکە بەمەبەستى زیندوراگرتنى رەسەنایەتى و هونەر و رۆشنبیرى قەڵادزێ ئەنجام دەدرێت.

قەڵادزێ ناوەندى قەزاى پشدەرە و دەکەوێتە سنوورى ئیدارەى راپەڕین لە پارێزگاى سلێمانى.

لە هەولێر یەكەمین دیداری خانمان له‌ سێكتەری خانووبەرە...

لە هەولێر یەكەمین دیداری خانمان له‌ سێكتەری خانووبەرە بەرێوەچوو