دیمه‌نى ئۆتۆمبێلێك كه دووكه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر:
“وێنه و ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌مان بۆ بنێرن كه دووكه‌ڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر داوا له هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك ئۆتۆمبێلیان بینى دووكه‌ڵ بكات، راسته‌وخۆ وێنه‌ى بگرن و بۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، داواكاریمان له هاوڵاتیان و شۆفێرانه كه له‌گه‌ڵ گرتنى وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان وێنەی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان بۆ بنێرن بۆئه‌وه‌ى ئاسانكاری بكرێت له سزادانیان.
وتیشی “ئه‌م هه‌وڵه‌مان هه‌م بۆ پاكڕاگرتنى ژینگه و هه‌میش هاوكارییه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وانه وه‌ك فه‌رمانگه‌ى ژینگه به‌نووسراوێك ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه بۆ هاتوچۆ ده‌نێرن و ئه‌وانیش سزایان ده‌ده‌ن.
به‌قسه‌ى دڵشاد هیرانى، سزاى ئه‌و جۆره سه‌رپێچییانه له 150 هه‌زار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته دوو ملیۆن دینار.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌م ژماره واتساپه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان وێنه‌كانیان بۆ بنێرن:
07831239606