له‌ راپه‌ڕین

دوو هاوڵاتی ده‌ستگیركران و 10 كه‌ویش ئازاد كران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ راپه‌ڕین ده‌ڵێت، دوو هاوڵاتیان ده‌ستگیركردووه‌، 10 كه‌ویان پێبووه‌، رێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ریان گرتووه‌ته‌ به‌ر و كه‌وه‌كانیشان ئازادى ناو سروست كردووه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌، ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ روویداوه‌، به‌ڵام پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ڤیدیۆى ئازادكردنى كه‌وه‌كان و ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، لەلایەن بەڕێـوەبەری بەشی بازگەکانی راپەڕین  ئاگادارکراونه‌تەوە كه‌ دوو هاوڵاتی لە بازگەی ئامان زەمان 10 باڵندەی کەویان پێیە، ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته‌ بازگه‌كه‌ و دوو هاوڵاتی و كه‌وه‌كانیان راده‌ست كراون.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌، دواى گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ر دوو راوچییه‌كه‌، دادوه‌ر بڕیاری داوه‌ كه‌وه‌كان ئازادى ناو شروست بكرێنه‌وه‌، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى رانیه‌ش بڕیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ كردووه‌‌.

5 راوچی بە 7 تانجییەوە 1 كەروێشكیان راو كرد

5 راوچی بە 7 تانجییەوە 1 كەروێشكیان راو كرد