عێراق

بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر عەین ئەسەد 5 كەس دەستگیر كران

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند، پێنج كەسیان بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد دەستگیر كرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024 بڵاویكردەوە، دوای ئەو هێرشەی كرایە سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دوای پێكهێنانی لیژنەیەك لەسەر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دوای دەستكەوتنی زانیاری و بەدواداچوون، هەروەها دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی قووڵ و گوێگرتن لە وتەی شایەدحاڵەكان و وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری، پێنج كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشە دەستگیر كران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

شەوی 5.8.2024 هێرش كراوەتەسەر بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا نیشتەجێیە، لە ئەنجامدا چەند سەربازێكی ئەمریكی بریندار بوون.

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد 

هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد