ناوی سکاڵاکار دەرناکەوێت

لە سۆران بە شێوازی ئەلیکترۆنی سکاڵا لە سەرپێچیکاران دەکرێت

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، لەمەودوا هەر سەرپێچییەکیان لە مارکێت و بازارەکان بینی، دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆی و لە رێگەی لینکێکەوە سکاڵا تۆمار بکەن و ناویشیان دەرناکەوێت.

سەفا سەیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران بە 964ـی وت، لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەکی بازرگانی لە هەر شوێنێكی وەک: چێشتخانە، سەمونخانە و نانەواخانە، مارکێت، گۆشتفرۆش وبەقاڵەکان، هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە سکاڵا تۆمار بکەن و ئەگەر حەز بکەن ناویشییان دەرناکەوێت.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران وتیشی، بڕیارمانداوە لە سەرجەم مارکێت و ناوەندەکانی فرۆشتنی سۆران، بارکۆدێک هەڵبواسین بۆ ئەوەی لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەکدا دەستبەجێ هاوڵاتییان بتوانن تۆماری بکەن و ئێمەش لێرەوە بەدواداچوون دەکەین و بەدەم سکاڵاکانیانەوە دەچین.

”جگە لەو لینکەی هەیە، دوو ژمارە تەلەفۆنیشمیان هەیە کە بەردەوام بەردەستن و لە رێگەی ئەوانیشەوە دەتوانین سکاڵای هاوڵاتییان وەربگرین.” سەفا سەیدخان وای وت.

ژمارەکانی پەیوەندی :07502125544

07509683135

+964صورة من منصة (شبكة):
وێنەیەک چاودێریی بازرگانی سۆرانی بردە لای نانەواخانە ...

وێنەیەک چاودێریی بازرگانی سۆرانی بردە لای نانەواخانە و سەموونخانەکان