لەسەر پردی عەلی عەسکەری

شارەوانی کەرکوک هێمای پلاستیکی بۆ شەقامێکی دادەنێت

964+

ژێوار خدر

یەکەی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک، دەستی کردووە بە دانانی هێمای پلاستیکی لەسەر پردی عەلی عەسکەری بۆ جیاکردنەوەی رێڕەوی ئۆتۆمبێل و جگە لەوەش کۆمەڵێک هێما و تۆڕی رووناکیش بۆ شەقامەکان دانراون.

عەدنان حەمە شکور، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی وت، ئێمە لە دوای تەواو بوونی قیرتاوی هەر شەقامێک دوای هێڵکاری کردن،  پلاستیک بۆ جیاکردنەوەی رێڕەوی ئۆتۆمبێل و هێمای دیاری کردنی خێرایی و رووناکی بۆ شەقامەکان دادەنێین.

وتیشی، تاوەکو ئێستا نزیکەی نۆ شەقام قیر کراوە لە ناوەندی شاری کەرکوک و تەواوی خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئەنجام دراوە، لە هێڵکاری کردنی شەقامەکەوە  بگرە تا دانانی رووناکی و پلاستیک و هێماکان.

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا

کەرکوک رێڕەوی پایسکیلی دانا