كێشەی زۆرە

ناسا دەیەوێت كەشتی ستارلاینەر بەبێ تیمەكەی بگەڕێنێتەوە سەرزەوی

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاژانسی بۆشاییگەریی نێودەوڵەتیی ئەمریكا، كە بە “ناسا” ناسراوە، لەوە دەكۆڵێتەوە کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەر لە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتییەوە بەبێ تیمەکەی بگەڕێنێتەوە سەرزەوی، کە لەسەر كەشتی Crew Dragon دەگەڕێندرێتەوە.
تەلەڤزیۆنی CNBCی ئه‌مریكی ئاماژە بەوە دەکات، هیچ کۆدەنگییەک لەسەر ئەم بابەتە نییە، بۆیە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە، چونکە دەبێت زۆر هۆکار لەبەرچاو بگیرێت سەبارەت بە گەڕانەوەی تیمی كەشتەییەكە بۆ سەرزەوی.

کەشتیی ئاسمانیی ستارلاینەر لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە بە گرێبەستێک لەگەڵ ناسا بەرهەم هێنراوە و دوای چەندین شکست و چەندین دواخستنی هەڵدانی، لە حوزەیرانی رابردوو رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و دوای 26 کاتژمێر لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمانی جێگیرکرا، سەرەڕای ژمارەیەکی زۆر کێشەی تەکنیکی، بڕیاربوو دوای هەشت رۆژ لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان جیاببێتەوە، بەڵام کێشەی تەکنیکی رێگەی بەم کارە نەدا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، بۆیە ئێستا ناسا دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە سەرزەوی.

بۆشایی ئاسمان لە پاشماوەی مووشەک و مانگە دەستکردەکان پ...

بۆشایی ئاسمان لە پاشماوەی مووشەک و مانگە دەستکردەکان پاکدەکرێتەوە