گۆشتی فەلی لە قیمە داوە و لە بازاردا ساغی کردووەتەوە

کۆگایەی ساردکەرەوەی گۆشت لە چوارقوڕنە داخرا

964+

ژێوار خدر

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە، کۆگایەکی ساردکەرەوەیان لە ناحیەی چوارقوڕنە داخستووە، بەهۆی ئەوەی گۆشتی بێ سەرچاوەی لە کۆگاکەیدا هەڵگرتووە و گۆشتی بەستووی دوور لە رێنماییەکان کردووە بە قیمە و لە بازاڕدا ساغی کردووەتەوە.

کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی وت، دوای بەدواداچوون لە کۆگای بێستوونی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقورنە، دەستمان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە جگەری نایاسایی و قیمەی بێ سەرچاوە و  170 کیلۆ گۆشتی بەستوو.

وتیشی، ئەو گۆشتە بەستووە دوور لە رێنماییەکان کراوە بە قیمە و بەشێوەی فەل  لە بازاڕدا ساغ  کراوەتەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان وتیشی، ئێمە لە بەدواڤاچوونەکانمان بەردەوامین، بەهۆی ئەوەی ئەو دیاردەیە لە ناوچەکە زۆر بووە و لە ماڵان و ژێرزەمین و شوێنی شارەوەدا گۆشتی بەستوو لە قیمە دەدەن و گۆشتەکەش بێ سەرەتایە کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە و کەس نازانێ ئەو گۆشتە لە کوێوە دێت.

”جگە لە غەرامە کردن و داخستنی شوێنەکە، ئێمە رێکاری یاساییمان بەرامبەر ئەو خاوەن کۆگایە گەرووەتە بەر و رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە، دادوەر خۆی دوای لێکۆڵینەوە سزای کەسەکە دیاری دەکات.” کارزان سلێمان وای وت.

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە 731 سەردانیان کردووە

لیژنەکانی قایمقامیەتی رانیە 731 سەردانیان کردووە