دیمه‌نێكی ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كه له سنوورى ناحیه‌ى باسرمه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه
80 ماڵ لێى سوودمه‌ندن
تۆڕی ئاو بۆ گوندێكی باسرمه راده‌كێشرێت و سه‌رچاوه‌كه‌ى له كانییه‌وه ده‌كرێته بیر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیەی باسرمە ده‌ڵێت، گوندى قاسمیه له‌وه‌ته‌ى هه‌یه سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌ى كانى بووه، به‌ڵام به‌پێی پلانێكیان سه‌رچاوه‌كه‌یان بۆ گۆڕیون به بیرێكی ئیرتیوازى و وا خه‌ریكه تۆڕێكی نوێ ئاویان بۆ راده‌كێشن.
قاسمیه، یه‌كێك له گونده قه‌ره‌باڵغه‌كانى ناحیه‌كه‌یه و 80 ماڵى لێده‌ژى.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه كراوه و پێده‌چێت نزیكه‌ى دوو مانگ بخایه‌نێت.
وتیشی “له‌گه‌ڵ گۆڕینى سه‌رچاوه‌ى ئاوى گونده‌كه له كانییه‌وه بۆ بیر، حه‌وزێكی گلدانه‌وه‌ى ئاویش له‌ناو گونده‌كه دروستده‌كرێت و له‌وێوه ئاو دابه‌شی سه‌ر ماڵه‌كان ده‌كرێت”.
ئه‌و رووبه‌ره‌ى له سه‌رچاوه‌ى بیره‌كه‌وه تاوه‌كو حه‌وز به بۆرى ئاوى بۆ راده‌كێشرێت بریتییه له سێ هه‌زار مه‌تر و بودجه‌ى ته‌رخانكراویش بۆ جێبه‌جێ كردنى 72 ملیۆن دیناره.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه هێشتا چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه‌یان ماوه، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كانیان بۆ بگۆڕدرێت و به‌ڵانم ده‌ڵێت، له پلانى ناحیه‌كه‌یدایه له داهاتوو به گۆڕینى ئه‌و سه‌رچاوه ئاوانه و نوێكردنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانیان، ئاوێكی ته‌ندروست بده‌نه هاوڵاتیانى گونده‌كانیان.