كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانيش به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه
شێخ جه‌مالى كرپچنه له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی بانگهێشتى ئیندۆنیزیا كراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره نموونهییهكانى كوردستان، له‌گه‌ڵ 12 جوتیارى نموونه‌یی له‌سه‌ر ئاستى جیهان، بانگهێشى وڵاتى ئیندۆنیزیا كراون و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، داوه‌تى زانكۆیه‌كى ئه‌م وڵاته‌ن و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
12 جوتیاری نموونه‌یی، له‌لایه‌ن زانکۆی (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى جیهان له وڵاتانى جیاوازه‌وه ده‌ستنیشانكراون، له هه‌ر شوێنێكی جیهان پێویستیان پێیان هه‌بێت زانكۆكه ده‌یاننیرێت.
شێخ جه‌مالى كرپچنهش كه له مانگى ئایاری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌و زانكۆیه وه‌ك جوتیاری نموونه‌یی ده‌ستنیشان كرا، ده‌بێته 13 مین جوتیارى دهستنشیانكراوى ئه‌م زانكۆیه.
شێخ جه‌مال، به 964ـى وت ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له ئیندۆنیزیا ده‌مێننه‌وه و له‌لایه‌ن زانكۆى (براویجایا) داوه‌ت كراون، ئه‌رك و تێچووى سهفهرهكهشیان له‌لایه‌ن زانكۆ هۆڵه‌ندییه‌كه بۆ دابینكراوه.
وتیشی “سبه‌ینێ له زانكۆكه‌ى ئیندۆنیزیا پێشوازیمان لێده‌كرێت و له باره‌ى چه‌ندین بابه‌ته‌وه گفتۆگۆ و راگۆڕینه‌وه ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌پێی پلانى گه‌شته‌كه‌یان كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانى حكومى و ئه‌هلییه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌تن به برنج، چونكه ده‌ڵێت، ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆرى برنج له‌و وڵاته‌دا ده‌چێندرێت و یه‌كێكه له وڵاته به‌ناوبانگه‌كان بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه.
به قسه‌ى شێخ جه‌مال پلانى درێژخایه‌نى زانكۆى (فاخنینگ)ـى هۆڵه‌ندى بۆ 13 جوتیاره نموونه‌ییه‌كه ئه‌وه‌یه، بتواندرێت له رێگه‌یانه‌وه تا 100 ساڵى دیكه كشتوكاڵ له جیهان یه‌كبخرێته‌وه و بكرێته یه‌ك پاكێج.
ئاشكراشی كرد ئه‌و 12 جوتیاره‌ى كه هاوسه‌فه‌رن له‌گه‌ڵى، هه‌موویان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا و ماسته‌رن له بوارێكی تایبه‌تدا، ته‌نیا ئه‌و نه‌بێت خۆڕسكانه كشتو‌كاڵى ناسیوه و په‌ره‌ى پێداوه.
شێخ جه‌مالى كرپچنه ده‌ڵێت: چاندنى "كه‌نگر"ـه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه
كشتوكاڵ
"لەپەرلەمانی عێراق یەکلا دەبێتەوە"
کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت
یەک دۆنم 30 کیلۆی دەوێ
لە دەشتی شارەزوور وەرزی وەشاندن و چاندنی پاقلەیە
کشتوکاڵی دهۆک: کەشوهەوا لەبارە
جوتیارەکانی دهۆک بۆ 15 هەزار تۆن، دار زەیتوونی زیاتریان چاندووە
تەماتەکانی بەرناکەوێت