لە داهاتوویەکی نزیکدا

نابیستانیش دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

بە پێی رێنماییەک کە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە دەرچووە، لەمەودوا نابیستان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانیش دەتوانن ببن بە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری و بڕیارەکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، پێویستە نووسینگەکانی فێربوونی شۆفێری کۆمەڵێک ئامادەکاری بکەن، ئەو کەسانەش کە نابیستن و دەبێت ئۆتۆمبێلی تایبەتمەندییان بۆ ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی سەلامەتی گیانی ئەوان و کەسانی دیکەش پارێزراو بێت.

وتیشی، لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوو نابیستان بە پێی یاسا دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

"ئاماژە" دەیەوێت ببێتە چاوساغی نابیستان