بۆ مانگى حەوت 15 تا 16 هەزار دینارە

نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە سلێمانى دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

مۆلیدە ئەهلییەکانى  لە مانگى رابردوودا 365 بۆ 380 کاتژمیر کارەبایان بە ماڵەکانى سلێمانى داوە، نرخى هەر ئەمپێرێکیش بە 15 تا 16 هەزار دینار، دیاریکراوە.

ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه‌ 4.8.2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە 42 دینار دیارى کردووە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (15.000) بۆ (16.000) دیناره‌.

وەک ئەوەى کارەباى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، مۆلیدەکانلە نێوان (365 بۆ 380) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیدە بۆ مانگى ته‌مووز (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ مۆلیدەکان كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیدەو پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

لە هەولێریش بەپێى لێدوانى ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە مانگى 7ـى 2024 دا، مۆلیدە ئەهلییەکان بە تێکڕا 385 کاتژمێر کارەبایان بە هاوڵاتیان داوە، بەمەش بۆ هەر ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە کەمترینى بە 11 هەزار و 500 دینار و زۆرترینیشى بە 16 هەزار و 750 دینار دیاریکراوە.

بەپێى لێدوانێکى پێشووى عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی بە 964ـى وتبوو، ئەم مانگە زۆر سەخت بوو بۆ خاوەن مۆلیدەکان، وەک دەڵێت، خودی خۆم سێ مۆلیدەم شکاوە، ساڵانی رابردوو بە تێکڕا هەشت کاتژمێر کارەبامان داوە بە خەڵک، بەڵام تەمموزی ئەمساڵ بڕی پێدان بۆ 11 کاتژمێری تێکڕا زیادی کردووە.

نرخى یەک ئەمپێر کارەباى مۆلیدە تا نزیکەى 17 هەزار دینار ...

نرخى یەک ئەمپێر کارەباى مۆلیدە تا نزیکەى 17 هەزار دینار دەڕوات