لە ئێران

سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو بەندکراودا جێبەجێ کرا

+964

توانا نەقی

دوو بەندکراو کە ماوەی چوار ساڵە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون ئێستا سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجێ کرا و لە سێدارە دراون.

ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو دووکەسە بە ناوەکانی مالیک ئەشتەر و ئەحمەد رەزا تونی کە بەنەتەوە لوڕن خەڵکی شاری دێزفولی خوزستانن سزای سێدارەیان بەسەردا جێبەجی کراون.

دەشڵێت، سزای ئەو سێدارەی ئەو کەسانە لە 3.8.2024 لە بەندیخانە ناوەندی خوڕەمئاوا کە ناسراوە بە پارسیلۆن جێبەجێ کراوە.

رێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە دۆسیەیەکی هاوبەش دەستبەسەرکران و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

كوردێك لە ورمێ لە سێدارە درا

كوردێك لە ورمێ لە سێدارە درا