بە پێی ئاماری تەندروستی
مانگی رابردوو 636 منداڵ لە ئاکرێ لەدایکبوون
+964
توانا نەقی
نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی ئاکرێ ئاماری مانگێکی خۆی بڵاوکردەوە و تیادا هاتوو تەنیا لە مانگی حەوت 636 منداڵ لەدایک بوون و نزیکەی 18 هەزار پشکنینیش ئەنجامدراوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بڵاویکردەوە، ئامارەکان بەشێوازێک بەرزن کە ئاستی خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی منداڵان و ژنانی ئاکرێ دەردەخات و بە قسەی بەڕێوەبەرایەتییەکە یەکێکە لە نەخۆشخانە گرنگەکان بۆ خەڵکی ئاکرێ و دەورووبەری.
لە ئامارەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی رابردوو واتە مانگی حەوت 636 منداڵ بە رێگەی سروشتی و نەشتەرگەری لەدایکبوون، هەروەها پێشوازی لە زیاتر لە 1000 منداڵ کراوە.
لە بەشی ژنانی نەخۆشخانەکەش هەر لەماوەی ئەو مانگەدا 1485 ژن خەوێندراون، 257 نەشتەرگەریش بە هەموو جۆرەکانییەوە کراوە بۆ ژنان.
نەخۆشخانەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، 2009 منداڵی نەخۆش بینراون لەلایەن دکتۆرەوە، 17هەزار و 886 پشکنین ئەنجامدراون، هەروەها 6 حاڵەت رەوانەی دەرەوەی ئاکرێ کراوە و 3 حاڵەتی مردنیش هەبووە ئەم ئامارانە تەنیا هی مانگی حەوتن.