لە عەنكاوە

فێستیڤاڵی پێرا بۆ ترێ و بەرهەمە ناوخۆییەكان بەڕێوەدەچێت

+964

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە قەزای عەنكاوەی نزیك هەولێر، سێیەمین فێستیڤالی پێرا بۆ ترێ و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان دەستیپێكرد و بڕیارە دوو رۆژ بەردەوام بێت، زیاتر لە 60 جۆر ترێ لەوێدا نمایش كراوە.
بەرهەمەكان كاری حەوت جوتیارن، كە لە شەقڵاوە، دەشتی نەینەوا، ئەلقۆش و كرملێس و چەند شوێنێكی دیكە رەز و باخیان هەیە.
فێستیڤاڵەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3.8.2024 دەستیپێكرد و سبەیش بەردەوام دەبێت.
رامی نووری، قایمقامی قەزای عەنكاوە بۆ 964 وتی، ئامانج لە سازدانی فێستیڤاڵەكە گرنگیدانە بە بەروبوومی جوتیارەكانە، بۆ ئەوەی بەبازاڕ بكرێن و ساغ بكرێنەوە.
زیاد سەلمان سەرۆكی كۆمەڵەی مەرعۆدەی كشتوكالی و خاوەنی باخچەی ترێ بۆ 964 وتی، لەسەر زەوییەكی 20 دۆنمی توانیومانە 72جۆر ترێ بەرهەم بهێنین، كە 60 جۆریان ئێستا لە بازاڕەكانە، جگە لەوە لە ترێیەكان مێوژ و سركە و كشمیشی لێ دروست دەكەین”.
لە فێستیڤاڵەكەدا، كە ساڵی سێیەمە دەكرێت، جگە لە ترێ، ماست و بەرهەمە شیرەمەنییەكان و شەرابیش نمایش كراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕێى ترێى دهۆک مەبن

چاوەڕێى ترێى دهۆک مەبن