لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس بریندار بوون

+964

هێڤی دیوالی -راژان مەجید

لەمسەر و ئەوسەری کوردستان لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا، دوو کەس بریندار بوون.

کەمێک پێش ئێستا، لەسەر پردی نزارکێ لە سەنتەری شاری دهۆک، لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار ئۆتۆمبێل لێکدەدەن، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

پەیامنێری تۆڕی964 رایگەیاند، سێ لەو چوار ئۆتۆمبێلە تاکسی بوونە، ئەوەی چوارەمیش قەمەرەیەکی تۆیۆتا بووە.

هەر ئەمشەو، ئەمجارەیان لە خانەقین لە رووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW کە بە دەستی هەرزەكارێكی سەرخۆشەوە بووە، خۆی دەکێشێت بە سێ ئۆتۆمبێکی دیکە.

پەیامنێری تۆڕی964 لە خانەقین دەڵێ: لە رووداوەکە جگە لە زیانی مادی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.