بۆ هەر دۆنمێک 237 کیلۆگرام

ئەمساڵ 685 هەزار و 974 تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیرا

964+

وریا فەتاح

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمساڵ 685 هەزار و 974 تۆن گەنمى جوتیاران لەلایەن سایلۆکانی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوە.

وەک سەرچاوەکە باسى دەکات، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بازرگانیی دانەوێڵە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بە گشتی سەرپەرشتیی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەن، لە هەریەکە لە سایلۆکانی حکومەت کە لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی سەر بە حکومەتی فیدڕاڵدا گرێدراون.

سایلۆکان بریتین لە هەولێر، قوشتەپە، پیرەمەگروون، چەمچەماڵ، راپەڕین، سەیدسادق، کەلار، بنکەی هەڵەبجە، فایدە، شێخان، زاخۆ، کە تێکڕای توانای ئەمباری سایلۆکان 485 هەزار تۆن دەبێت.

بۆ هەر دۆنمێک زەوى بە گەنم چێنراو، جوتیارانى هەرێم 237 کیلۆ گەنمیان لێ وەرگیراوە.

ساڵى رابردوو بۆ هەر دۆنمێک بڕى 178 کیلۆ گەنم لە جوتیاران وەردەگیرا.

بڕیار بوو بۆ ئەمساڵ لە سەرجەم هەرێمى کوردستان 700 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت لەو ژمارەیە 43%ـى بەر پارێزگاى سلێمانى دەکەوێت ە 57%ـى بۆ پارێزگاى دهۆک و هەولێر.

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار دەستیپێکرد

وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار دەستیپێکرد