کەش و هەوا
سەرەتای مانگی ئابە و پلەکانی گەرما گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووە
+964
توانا نەقی
ئەمڕۆ سەرەتای مانگی ئابە و بەڵام بە پێی پێشبینی کەش و هەوا پلەکانی گەرما وەک خۆی وایە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بەرزبوونەوەیان.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هەروەک دوێنێ دەبێت، بەرزترین پلە گەرمیانە بە 44 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 28 پلە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 1.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ :41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44