درەنگانی شەوی رابردوو
ئاگر لە بازاڕێکی شەمامک کەوتەوە و پێنج دوکانی سوتاند
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە هەفتەبازاری شەمامك کەوتەوە و بەهۆیە پێنج لە دوکانەکانی بازاڕەکە سووتان.
سوتانی هەفتە بازاری شەمامك لەناحیەی شەمامكی نزیك هەولێر لە کاتژمێر 2:15 خولەک روویداوە و زیانی پێنج دەفتەری گەیاندووە بەخاوەنەكەی و لەماوەی 40 خولەك كۆنترۆڵ كراوە.
سیروان حەیدر شایەتحاڵ بە 964ـی وت، سەرەتا گوێم لەدەنگی چەند تەقینەوەیەك بوو وامانزانی شۆرتی كارەبایە، دواتر زانیمان کە كەلوپەل و بتڵی سپراو گوڵاو بوو لەو دوکانانە و ئاگری گرتووە.
ئەمرۆ پێنج شەمە 1.8.2024 مەولود عوسمان خاوەنی هەفتە بازاری شەمامك بۆ 964 وتی ”دوكانم داخست بوو كێشەی كارەباشمان نەبوو، بەڵام نازانین هۆكاری ئاگرەكە چی بوو هاردی کامێراکانمان بردراوەتە بنكەی ئاسایشی شەمامك بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی کەوتنەوەی ئاگرەكە.
وتیشی، پێنج دوكانی سووتا و زەرەری گیانی نەبوو تەنیا زەرەری مادی هەبووە کە دەگاتە پێنج دەفتەر دۆلار.
ئاگرەكە لە لایەن بنكەی بەرگری شارستانی ئازادی لەماوەی 40 خولەك كۆنترۆڵ كرا، جگە لە تیمی بەرگری شارستانی خەڵكی ناوچەكەش بە تراكتۆر و تانكەری ئاو نەیانهێشتووە ئاگرەكە پەرە بسێنێ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی