لە تاران كوژرا

رێبەری ئێران: بە ئەركی خۆمان دەزانین تۆڵەی كوشتنی هەنییە بكەینەوە

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران عەلی خامنەیی رایگەیاند، كوژرانی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی وادەكات ئیسرائیل باجێكی قورس بدات و بە ئەركی خۆیانی دەزانن تۆڵە بكەنەوە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی راگەیاندراوی عەلی خامنەیی بڵاوكردەوە، كە سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دەكات، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكدا لە تاران كوژرا.

رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە راگەیاندراوەكەدا دەڵێت، ئیسرائیل بەم كردەوەیە رێگەی بۆ سزای خۆی خۆش کرد و ئەوان بە ئەرکی خۆیان دەزانن تۆڵەی خوێنی هەنییە بکەنەوە، چونكە لە ناو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران كوژراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری تاران بە موشەكێك ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین و یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژران، دوای ئەوەی هەنییە دوێنێ بەشداری لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران مەسعود پزیشكیان كرد.

لەگەڵ ئەوەی رێبەری ئێران و حەماس، ئیسرائیل بە كوشتنی هەنییە تۆمەتبار دەكەن، بەڵام تا ئێستا كەس بەرپرسیاریەتیی ئەو كارەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئیسماعیل هەنییە كێیە؟

ئیسماعیل هەنییە كێیە؟