هۆكار چییە؟

حزبوڵای عێراق هۆشداری بە كوێت دەدات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

حزبوڵای عێراق هۆشداری بە حكومەتی كوێت دا چیتر رێگە بە ئەمریكا نەدات خاكەكەی بۆ هێرشەكان بۆ سەر پێگەكانی ئەوان بەكار بهێنێت.

حزبوڵای عێراق دوای ئەو هێرشەی شەوی رابردوو لە بابل كرایە سەر بارەگایەكیان، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێن، ئەمریكا لە بنكەی عەلی سالم لە كوێتەوە، چەند شارەزایەكی ئەوانی لە بواری فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) كردووەتە ئامانج، كە كاریان بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردنی درۆنەكان بووە بۆ چاودێریكردنی سنووری كەربەلا و رێگەی دەرەوە بۆ بەشداریكردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ پاراستنی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن.
هەروەها ئاماژە بەوە دەكەن، “هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی كوێت دەدەین لە بەردەوامیی بەكارهێنانی خاكەكەیان لە لایەن ئەمریكاوە بە ئامانجی دوژمنكارانەیان بەرامبەر وڵاتەكەمان و كوشتنی رۆڵەكانی”.

حزبوڵا هەروەها داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بە رژدی كار بۆ كۆتاییهێنان بە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكات.

شەوی رابردوو بارەگایەکی سەر بە لیوای 47ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەلجەزیرەی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەعیدات لە پارێزگای بابل لە لایەن ئەمریكاوە بە درۆن كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران.

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا

وردەکاری هێرشەکەی سەر حەشدی شەعبی لە بەغدا