10 ملیۆن دینار بۆ قوربانیانی جامی کەنداو
+964
فەهمی نەبی -هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، ئەو کەسانەی لە پاڵەپەستۆی یاری کۆتایی جامی کەنداو25 گیانیان لە دەستداوە، بڕی 10 ملیۆن دینار بدرێت بە کەسوکاریان.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارەیدا.
لەدوای دەرچوونی بڕیارەکە، کەسوکاری قوربانییەکان دەتوانن مامەڵەکانیان بکەن و لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی پارەکە وەربگرن.
لە یاری کۆتایی جامی کەنداو25، کە لە نێوان عێراق و عومان بەڕێوەچوو، بەهۆی پاڵەپەستۆی هاندەران دوو کەس گیانی لە دەستدا و نزیکەی 80 کەس بریندار بوون.
هاوکات لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا هەموو یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراق پارچەیەک زەوی 200 مەتریان لە شاری بەغدا پێبدرێت .
یاری نێوان عێراق و عومان ئێوارهی پێنجشهممه 19ـی كانوونی دووهم، له یاریگهی جهزع ئهلنهخله له شاری بهسڕه بەڕێوەچوو.