دژى کەمکردنەوەى نرخ مانیان گرتووە

بەم گەرمایە خاوەن مۆلیدەکانى خورماتوو مۆلیدەکانیان کوژاندەوە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دواى ئەوەى قایمقامییەتى خورماتوو نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەکانى دیاریکرد و نرخى کەمکردەوە، خاوەن مۆلیدەکان ناڕازین و مۆلیدەکانیان کوژاندووەتەوە.

هەرێم ناسیح، خاوەن یەکێک لەمۆەلیدە ئەهلیەکانی خورماتووە بە 964ـی وت، “نرخی کاتژمێرێک ئیشپێکردنى مۆلیدە لە 45 دینارەوە بۆ 35 دینار کەمکراوەتەوە، مانگى پێشوو مۆلیدەکان 300 کاتژمێر ئیشیان کردووە و بۆ هەر ئەمپێرێک 15 هەزار دیناریان وەرگرتووە، بەڵام ئەم مانگە 370 کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى ئەمپێرێکیش بۆ 13 هەزار کەمکراوەتەوە”.

خاوەن مۆلیدەکان پێیان وایە ئەوە نادادپەروەرییە هەر بۆیە وەک هەرێم ناسیح باسى دەکات، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان بڕیاریانداوە مۆلیدەکانیان بکوژێننەوە و ئەو 13 هەزارەش وەرنەگرن هەتا نرخەکە وەک پێشوى لێدێتەوە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، زەرەریانە و جگە لە ماندوبوون هیچیان بۆ نامێنێتەوە.

964 کێشەکەى خستە بەردەم قایمقامى خورماتوو، ئەو وتى،”جیاواز لەمانگەکانی تر لەم مانگەوە خاوەن موەلیدەکانی خورماتوو هاوکاری کراون لەرووی پێدانی گازەوە، بۆیە دەستکاری نرخی کاتژمێرەکانیان کراوەو هەرکەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکە بکات روبەروی سزای یاسایی دەبنەوە”.

لەسنوری قەزای خورماتوو 73 موەلیدەی ئەهلى بونی هەیەو ئەمڕۆ سەرجەمیان دژی بڕیاری قایمقامییەت و ئەو نرخەی بۆیان دیاری کراوە مانیان گرت و موەلیدەکانیان کوژاندەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: سەختترین مانگمان بەڕێکرد

مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی: سەختترین مانگمان بەڕێکرد