سكاڵاكار ژینگه‌ى هه‌ولێره
ئه‌وانه‌ى له گوندی باغەمرە تایه‌یان سووتاندبوو درانه دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركردووه كه هه‌ستابوون به سووتاندنى تایه‌ی ئۆتۆمبێل و ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌یان پیس كردبوو.
تۆماركردنى سكاڵاكه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له بنکەی پۆلیسی دارەتوو و دادگاى به‌رایی ده‌شتى هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه.
مافپه‌روه‌ر دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، به‌شی یاسایی فه‌رمانگه‌كه‌یان راسپاردبوون بۆ تۆماركردنى سكاڵاكه.
وتیشی “ئه‌م دوو تۆمەتبارە هەڵسابوون بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل لە سنووری گوندی باغەمرە بەمەبەستی دەستخستنی سیمەکەی و فرۆشتنی وەکو ئاسن کە ئەمەش بە تاوانی ژینگەیی دادەنرێت”.
ژینگه‌ى هه‌ولێر له رووى یاساییه‌وه بۆ ئه‌م سكاڵا تۆماركردنه پشت ئه‌ستووره به یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، به ژمارە (8ی ساڵی 2008) و مادەی 42 کە سزا دیاریکراوە بۆ کەسی سەرپێچیکار.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له زۆر حاڵه‌تدا سزاى ئه‌م جۆره تۆمه‌تبارانه زیندانیكردن و پێبژاردنه، به‌ڵام ده‌ڵێت “دواجار دادگا به‌پێی به‌ڵگه‌كان جۆرى بڕیاره‌كه‌ى دیاریده‌كات”.
پێشتریش فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، ئاسنفرۆشه‌كانى سنووره‌كه‌ى ئاگادار كردبووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و سیمه نه‌كڕن كه به‌شێك له هاوڵاتیان له‌ناو تایه‌ی كۆنى ئۆتۆمبێل ده‌ریده‌هێنن و ده‌ڵێت سزاى قوڕسی له‌سه‌ره.