نزیکەی 90 دۆنم زەوی سووتاند

ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێ کۆنتڕۆڵ کرا

964+
محەمەد عەلی ـ پشدەر

ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.024، ئاگر لە گوندی سندۆڵان و غاباتی قەڵادزێ کەوتەوە، بەهۆی رەشەباوە ئاگرەکە پەرەی سەندو زیانی بە دارستان و چەند ئاغەڵێک گەیاند، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت نزیکی 90 دۆنم زەوی سووتاوە.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە 964ـی وت،“ ئاگرەکە کاتژمێر 2:00ـى نیوەڕۆ کەوتەوە، سەرەتا لە پووش و پاوانی گوندی سندۆڵانەوە دەستیپێکرد، دواتر بەهۆی رەشەباوە زیادی کرد و کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نەبوو، دەستبەجێ تیمەکانی بەرگری شارستانی قەڵادزێ چوونە شوێنی رووداوەکە  و نزیکی چوار کاتژمێر لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدا بوون.

سەبارەت بە ئاگرەکەی غاباتی قەڵادزێش، لە گوندی کۆشکەڵەوە سەرەتا دەستیپێکردووە، لەوێوە بەهۆی ڕەشەباوە بەناو پووش و پاوانەکاندا بڵاوبووەوە و بە ماوەیەکی کەم گەیشتە غاباتی قەڵادزێ، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە، بەڵام رەشەباکە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی دواخست، بەشێک لە دار سنۆبەرەکانی غاباتەکەش سووتان.

بەپێی قسەی وتەبێژی بەرگری شارستانی، خەڵکی ناوچەکە و خاوەنی تانکی ئاوەکان هاوکاری باشییان بوون لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و ئێستاش ئاگرەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە، بەڵام تیمەکانیان شوێنەکەیان جێنەهێشتووە، چونکە پێیانوایە ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئاگرەکە هەیە.

”ئاگرەکە لە چەند لایەکی جیاوازە کەوتەوە و بەربڵاو بوو، بۆیە دەستنیشانکردنی هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە ئاسان نییە و نازانین چی هۆکار بووە، نزیکی 90 دۆنم زەوی بە دارستانیشەوە سووتاوە، لە گوندی سندۆڵانیش زیانی بە چەند ئاغەڵ و شوێنی پەلەوەری هاوڵاتیان گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ ئاژەڵ و پەلەوەرێکیش نەسوتاوە.” عەلی قادر وای وت.

وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین لە رێگەی  964ـەوە داواکارە لە هاوڵاتیان خۆیان بە دوور بگرن لە سووتاندنی پوش و پاوان، بۆئەوەی رووداوی لەو شێوازەی لێنەکەوێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تائێستا هۆکارى ئاگرەکەى گۆیژە دیار نییە

تائێستا هۆکارى ئاگرەکەى گۆیژە دیار نییە

بەقسەی بەرگری شارستانی بێت، ئاگرەکە لەچەند لایەکەوە کەوتۆتەوەو بەر بڵاو بووە، نازانین، هۆکارەکەی چۆن بووە، روون نەبۆتەوە،.

لەڕێگەی تۆڕی میدیای 964ەوە داواکارە لە هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە سوتانی پوش و پاوان، بۆئەوەی رووداوی لەوشێوازەوی لێنەکەوێتەوە“.