لە پای گرنگیدانی بە ژینگە

هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکی خەڵات دەکات

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکیان خەڵات کرد، بەهۆی ئەوەی گرنگی داوە بە ژینگە.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، کارمەندەکەمان ناوی ئاکۆ حەمزەیە و لە کاتی پشووەکانیدا چەندین گوڵی لە کۆشکەکەی خۆی و دەوروبەریدا چاندووە و خزمەتی ژینگەی ناوچەکەی کردووە.

وتیشی، لەپای ئەو گرنگیدانەی بە ژینگە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڕیاریداوە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشێتە کارمەندەکە وەک هاندانێک بۆ بەردەوامی لە کارەکانی و خزمەتکردنی ژینگە.

ئەو کارمەندە کۆشکەکەی لەناو بینای شارەوانیی قەزای گەرمیانە، جگە لەو گوڵانەی لەناو کۆشکەکەی خۆیدا چاندوونی، گوڵ و دره‌خته‌كانى شه‌قامه‌كانى ته‌نیشتیشی دەپارێزێت و چاودێرییان دەکات، بەردەوام لە کاتی پشووەکانیدا خزمەتیان دەکات و سیمایەکی جوانی بەو ناوە بەخشیوە.

میدیاکارێکی 964 خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردەوە

میدیاکارێکی 964 خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردەوە

پارەی ژینگەپارێزەكان زیاد دەكرێت

پارەی ژینگەپارێزەكان زیاد دەكرێت