سلێمانی

ئۆتۆمبێلێك لە سەر پردی سیتی سینەما كەوتە خوارەوە

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئۆتۆمبێلێك لە جۆری رینۆ لەسەر پردی سیتی سینەما لە سلێمانی كەوتە خوارەوە و شۆفێرەكەی و سەرنشینێك، كە لەگەڵی بووە بە سووكی بریندار بوون.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، كاتژمێر 3:25 خولەكی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری رینۆ لە دەستی وەریدەگرێت و دەكەوێتە نێوانی پردە دوو سایدەكەی سیتی سینەماوە.
لە رووداوەكەدا شۆفێرێك و سەرنشینێك لە ئۆتۆمبێلەكەدا بوون، هەردووكیان سەلامەتن، شۆفێرەكە دەستی زامداربووە و سەرنشینەكەش پێش كەوتنە خوارەوەی لە جامی ئۆتۆمبێلەكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.

هەر لەمبارەیەوە عەقید بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، ئۆتۆمبێلێكی جۆری رینۆ بە تیژڕەوییەكی زۆرەوە بە شەقامەكەدا هاتووە و لە كۆنتڕؤڵ دەرچووە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و شۆفێر و سەرنشینەكەی لەگەڵی بووە بە سووكی بریندار بوون، هەروەها زیانیان بە هێمایەكی هاتوچۆش گەیاندووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک تونێلی پیرمام کەسێک گ...

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک تونێلی پیرمام کەسێک گیانی لەدەستدا