براكه‌ی: نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه‌

هاوڵاتیه‌ ونبووه‌كه‌ى بنه‌سڵاوه‌ له‌ بازاڕى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ونبوونیدا، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووى بنه‌سڵاوه‌ له‌سنوورى هه‌ولێر له‌ناو بازاڕى ئه‌م شاره‌ دۆزرایه‌وه‌ و براكه‌شی ده‌ڵێت، نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه‌.

هاوڵاتییەكه،‌ ناوی جه‌لال جه‌مال تۆفان تەمەنی 65 ساڵە لە دوای نیوەڕۆی دوێنێ وون بوبوو.

جه‌میل جه‌مال، براى ونبووه‌كه‌ به‌ 964ـى وت، براكه‌یان له‌ نزیك بازاڕى نیشتمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئێستا له‌ ماڵه‌وه‌یه‌.

وتیشی “له‌ منداڵییه‌وه‌ براكه‌م نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه‌، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره‌ به‌وشێوه‌یه‌ ونده‌بێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ براكه‌یان له‌ناو بازاڕى هه‌ولێره‌، ئه‌وانیش ده‌چن ده‌یهێننه‌وه‌.

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش ل...

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له‌ ئاكرێ ونبوون