کەرکوک گەرم و حاجی ئۆمەرانیش فێنکە
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ نزمترن لە رۆژانی رابردوو
964+
سۆما حەکیم زادە
بەپێی پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرماکەش لەچاو رۆژانی رابردوو نزمترە.
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کەشوهەوای بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، ئاسمان بۆ ئەمڕۆ ساماڵە بەڵام تۆزێکی سووک بوونی هەیە لە هەوادا هەروەها گەرماکەشی لە چاو رۆژانی رابردوودا بۆ ئەمڕۆ کەمێک نزمترە.
بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان وکەرکوک کە هەردووکیان 44 پلەی سیلیزیە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 29پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ هەینى 26 – 07- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا.
پلەکانی گەرما / بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.
سبەی شەممە 27- 07- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا..
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ- مام ناوەند (10– 25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / ( 8– 10 ) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 44