قایمقام: كه‌موكوڕییان زۆره‌ و پابه‌ندیان ده‌كه‌ین

گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجێكى سوورى پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى قه‌ره‌داغى خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌ره‌داغ هه‌ڵمه‌تێك بۆ پابه‌ندكردنى پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ و قایمقامیش ده‌ڵێت، كه‌موكوڕییان زۆره‌ و پابه‌ندیان ده‌كه‌ین.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دواى گیانله‌ده‌ستدانى گه‌نجێكی سوورى دێت كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان به‌هۆى كاره‌با گرتنه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدابوو.

ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به‌ 964ـى راگه‌یاند، گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و گه‌نجه‌ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان چڕتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌و پڕۆژانه‌ بزاندرێن و پابه‌ند بكرێن.

وتیشی “له‌ زۆر رووه‌وه‌ كه‌موكوڕییان هه‌یه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕێین كارى لیژنه‌كان ته‌واوبكرێن و دوایین راپۆرتمان به‌ده‌ست بگات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سزاى پێویستى جۆراوجۆر بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ داده‌نێین، كه‌ هۆكاره‌كانى سه‌لامه‌تى مرۆڤیان تێدا فه‌راهه‌م نه‌كراوه‌ و پاشماوه‌كانیان وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ر ناكه‌ن.

به‌ قسه‌ى قایمقام، لیژنه‌كانیان له‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى قه‌ره‌داغ پێكهاتوون‌ و ته‌واوى ئه‌و 30 كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ سنووره‌كه‌یاندا هه‌ن.

پڕۆژه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى قه‌ره‌داغ چاوه‌ڕێی پار...

پڕۆژه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى قه‌ره‌داغ چاوه‌ڕێی پاره‌ن