پۆلیسی نەینەوا

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار دەستگیرکرا

+964

پەری ساڵح

لەلایەن پۆلیسی نەینەوا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار لە ماڵێکی گەڕەکی سەعدی قەزای تەلعەفەر.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزینی بڕی شەش ملیۆن دیناری عێراقی لەناو ماڵێکی گەڕەکی ئەلسەعدی قەزای تەلەعفەر و پاش پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی کۆنتڕۆڵکردنی تاوانەکانی پۆلیسی تەلعەفەرەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ناوخۆی عێراق تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئەو بڕە پارەیەشی دزیبووی دەستی بەسەرداگیراوە، هاوکات بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکران