دیمه‌نى كاتى داخستنى ده‌رگاى كۆمپانیاكان ... وێنه: KMCA
سەرپێچییان هەبوو
لە هەولێر دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان داخران
964+
ژووری هەواڵ
بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکان دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمانى لە هەولێر داخست.
دامەزراوەی كوالێتى كۆنتڕۆڵ و چاودێری دەرمان كه به (کەی ئێم سی)
ناسراوه و سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه، لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، كه ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ى دایانخستوون كارى هاوردەکردنی دەرمان لە شاری هەولێر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ستیکەریان له‌سه‌ر بەرهەمەکانیان نه‌داوه.
سەبارەت به دەرمانخانهكانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه دەبێت تەنیا مامەڵە بەو دەرمانانە بکرێن کە ستیکەری لێدراوە، بە پێچەوانەوە دووچاری سزایه‌کی توند دەبنەوە.
ئاگادارى هاوڵاتیانیش ده‌كاته‌وه، لە پێناو سەلامەتی گیانیان، خۆیان لەو جۆرە دەرمانانە بە دوور بگرن کە بێ ستیکەرن.