زۆربه‌ى تابلۆكانم به‌خشیوون
خاڵە دێهاتی ته‌مه‌نى 77 ساڵه‌و 70 ساڵه وێنە ده‌کێشێت
964+
محەمەد عەلی ـ راپەڕین
خاڵە دێهاتی دانیشتووى رانیه ته‌مه‌نى 77 ساڵه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت 70 ساڵه خه‌ریكی وێنه‌كێشانه و به نیازیش نییه هه‌روا به ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى هونه‌ركه‌ى بێت.
ئەو ناوى سوڵتان ئەحمەدە، ساڵى 1947 له‌دایكبووه و خه‌ڵكی سنوورى باڵه‌كایه‌تییه، له باره‌ى هونه‌ره‌كه‌ى به 964ـى وت “تا چاوەکانم رووناکیان تێدا بمێنێت واز لەهونەرەکەم ناهێنم”.
وتیشی “ساڵی 1954 چوومەتە بەر خوێندن، له دواى شەشی سەرەتایی وازم لە خوێندن هێناوە و بوومەتە پێشمەرگە، بەڵام هەر لە منداڵیەوە حەزم لە کاری هونەری بووە و بەردەوام بوومە، ئێستاش بەردەوامم و لە ماڵەکەی خۆمدا وێنە دەکێشم”.
باس له‌وه‌ده‌كات، سەرەتا بە خەڵووز وێنەی چۆلەكەو دار و شاخى کێشاوه، لەبەر ئەوەی ئه‌وكات قەڵەم وەک پێویست بوونی نەبوو، دواتر رەنگی رۆنیی بەکارهێناوه.
وێنەکان لەسەر فایبەری دار دەکێشێت و بۆ زۆربەی تابلۆکانیشى چووه‌تە شوێنەکە و بەرد و خۆڵی ئه‌و شوێنه‌ى هێناوه‌ته‌وه بە سروشتی لە تابلۆیەکانى داوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کاتێک وێنە دەکێشێت، بە جۆرێک دڵخۆش دەبێت رۆ دەچێتە ناو تابلۆکە.
دێهاتى ده‌ڵێت، “هیچ بڕوانامە و مامۆستایەکیشم نەبووە فێرم بکات، بە ئەزمونەکانم پێگەیشتووم و بۆ وێنەکانیشم بەپێی ماندووبوونم نرخم لەسەر وێنەکانم داناوە و دەیانفرۆشم، زۆربەشیانم بەخشیوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن