كچە کوردێک یەکەمی قەزاکەیە

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە خورماتوو: كێشەمان زۆرە و كەس حیسابمان بۆ ناكات

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە قەزای دوزخورماتوو دەڵێت، كەس حیسابیان بۆ ناكات و كێشە و گرفتیان زۆرە، بەڵام ئاستی قوتابیانی خوێندنی كوردی بەرزە و ئەوان كۆڵ نادەن، كچە قوتابییەكی كوردیش پلەی یەكەمی سەر قەزاكەی بەدەستهێناوە.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە ئاستی عێراق، كە دوێنێ ئێوارە بوو، ئالا حەسەن، تاکە قوتابی قەزای خورماتووە کە لەسەر ئاستی قەزاکە توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئالا حەسەن بۆ 964 باسی لەوە كرد، كە لە هاوینی پارساڵەوە بە رژدی خوێندوویەتی و زۆر خۆی ماندوو كردووە.
حەسەن بەکر باوکی ئالا، بە 964ـی وت، خۆشحاڵن بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە لایەن ئالای كچەیەوە، هەروەها ئاشكرای دەكات، سێ کچی دیكەیشی پێشتر بە هەمان شێوەی پلەی یەکەمیان هێناوە لەسەر ئاستی قەزاکەدا.
كەس حیساب بۆ خوێندنی كوردی ناكات
ئەحمەد رەمەزان، سەرپەرشتیاری خوێندی کوردی لە خورماتوو بە964ـی وت، خوێندنی کوردی زۆر داڕووخاوە و نە پەروەردەی عێراق خەمیان دەخوات و نە کوردستان خۆی بە خاوەنیان دەزانێت.
ئەو دەڵێت ئاستەنگیمان زۆرە و چەندین جار داوامان کردووە لەو نەهامەتییە دەریان بهێنن، بەڵام کەس گوێ بۆ داواکارییەکەیان ناگرێت و لەگەڵ ئەوەشدا لە خەمی قوتابی و خوێندکارانی قەزاکەن.
لە کۆی 108 قوتابی، کە بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە تەنیا 10 قوتابی دەرچوون و بەو پێیەش بێت لە 9.25% ئاستی دەرچوون ھەبووە لە قەزاکەدا، ئەمەش رێژەیەکی کەمە هەرچەندە بەشێک لە قوتابییەكان تاقیکردنەوەکانیان بۆ خولی دووەم دواخستووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
قوتابییەکی خوێندنی کوردی دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی ع...

قوتابییەکی خوێندنی کوردی دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی عێراق