دیمهنێكى سه‌نته‌رى ناحیه‌ى سێگردكان كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له كاره‌باى ناحیه‌ى ته‌قته‌قه‌وه
خاوه‌ن حه‌وزى ماسی و جوتیارانى سێگردكان كاره‌باى نیشتمانیان بۆ دابینكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سێگردکان، كاره‌باى نیشتمانى بۆ خاوه‌ن حه‌وزى ماسی و جوتیارانى سنووره‌كه‌ی دابینكرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بوونى كێشه له كاره‌با ماوه‌یه‌ك بوو بڕێكى كه‌مى كاره‌بایان پێده‌درا.
بنكه‌ى كاره‌باى ناحیه‌كه، ئاگاداری خاوەن حەوزی ماسی و جوتیاران، كراوه‌ته‌وه كه له رۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە دەتوانن ئیش بە کارەبای نیشتیمانی بکەن لە 6:00ـى ئێوارەوە تاکو کارەبا دەبڕێت.
باسى له‌وه‌شكردوه، فەرمانگەی کارەبای تەقتەق كاره‌باى محاویلەکانی گەرمک و دەواجن و کانی لەلە ده‌كوژێنێته‌وه و ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى بۆ ئه‌وان دێت.
دواى ئه‌و سێ رۆژه‌ش بۆ ماوەی شەش رۆژى دیكه بە هەمان خشتەی پێش‌و کارەبای حەوزە ماسی و غەتاسەکانی گوندەکانی سارتک و ئاوماڵ و تازەدێ و سێکانی و قەمبەر لە كاتژمێر 6:00ـی ئێوارە تاکو 9:20 خوله‌كى شەو دەکوژێندرێتەوە.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكانى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه به 964ـى راگه‌یاند له سنوورى ناحیه‌كه‌یان نزیكه‌ى 150 حه‌وزى ماسی و نزیكه‌ى 60 جوتیاریش كاره‌باكه‌یان پێده‌ده‌ن.
وتیشی “جوتیاره‌كان هاوبه‌شی پری فێسان له كاره‌با هه‌یه و خاوه‌نى پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى كشتوكاڵین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌ركى خاوه‌ن حه‌وزه‌كانى ماسی بۆ پێدانى كاربا زۆر قوڕسه چونكه هه‌ر حه‌وزێك لانیكه‌م پێویستى به 400 ئه‌مپێر كاره‌با هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه له‌و خشته‌یه‌ی بۆ پێدانى كاره‌با بۆیان داندراوه زێده‌ڕۆیی بكه‌نه سه‌ر لیسَپرسینهوهیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه بریتی ده‌بێت له بڕینى كاره‌با له‌سه‌ریان یاخود سزاى پێبژاردن.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به راكێشانى فیده‌رى دوو بۆ ناحیه‌كه‌یان ده‌كرێت، كه به راكێشانى ئه‌م فیده‌ره كاره‌باى ناحیه‌كه‌یان ده‌بێته دووهێنده‌ى ئێستا هه‌یانه.
کۆیە
پشتگیری هەڵمەتەکەی کتێبی 964ـیش دەکەن
لە کۆیە مامۆستایانی ئایینی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ چەمچەماڵ بەڕێوەدەبەن
"نرخ دەگاتە سەروو حەوت هەزار"
ژێرئاوکەوتنی حەوزە ماسییەکانی تەقتەق نرخی زیندووی بەرز کردووەتەوە
"رەنگە سبەی ئاو دابەش بکرێت"
پێنج رۆژە کۆیە بێ ئاوە؛ سەرچاوەکان لێڵبوون
"پۆپنە و جسمی مواسەفاتە"