بە هاوکاری ئاژانسێکی ژاپۆنی

دوو پڕۆژەی گرنگ لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

964+

ژێوار خدر

بڕیارە لە هەولێر پڕۆژەى ریسایکڵینى ئاوى قورس و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکان جێبەجێ بکرێت، ماستەر پلانى شارەکەش هەموار دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌ گوژمه‌ى 288 ملیۆن دۆلار،  لەلایەن ئاژانسی جایکای ژاپۆنی، قۆناغى یەکەمی پڕۆژەى ریسایکڵینى ئاوى قورس و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکان جێبەجێدەکرێت.

پارێزگای هەولێر روونیشیکردووتەوە، پڕۆژەى ریسایکلینى ئاوى قورسى هەولێر، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ئاوڕۆکانی شاری هەولێر، بە جێبەجێکردنی ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكار دەهێندرێتەوە بۆ پارك و باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمیانە دروست دەكرێنەوە و سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاوڵاتیان و شارى هەولێر بە گشتیى.

هەر بەپێی راگەیاندراوەکە، گفتوگۆ کراوە لەبارەی هەموارکردنەوەى ماستەرپلانى شاری هەولێر بە هەماهەنگى هەمان ئاژانس، پڕۆژەکەش پڕۆژەیەكی فرە رەهەندە و چەندین بواری دیزاین، شارسازی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی، ئاو و ئاوەڕۆ، شارەوانی، گەشتوگوزار، خۆڵ و خاشاك، جوانكاری، سێكتەرەكانی  گواستنەوە، هاتوچۆ، كشتوكاڵ، ئاودێری، پیشەسازی، كارەبا و تەندروستی و چەندین بواری دیكە لە شاری هەولێر لە خۆ دەگرێت.

ئاژانسەکە و پارێزگارى هەولێر رایانگەیاندووە، هەوڵدەدەن بە زووترین کات پڕۆژەکان بکەونە بوارى جێبەجێکردنەوە.

پارێزگای هەولێر: ئەو لایەنانە دەدەینە دادگا کە ده‌بنه...

پارێزگای هەولێر: ئەو لایەنانە دەدەینە دادگا کە ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی لافاو