"لە دهۆک کەسیان دەرنەچوون"

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان پێنج خوێندکار دەرچوون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە کۆی 34 خوێندکاری 12ی ئامادەیی ناو چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، تەنیا پێنج خوێندکار دەرچوون و 29 خوێندکاریان کەوتوونەتە خولی دووەم.

لە دهۆک لە کۆی دوو خوێندکاری وێژەیی هیچ کام لە خوێندکارەکان دەرنەچوون.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 20.7.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە هەر سێ چاکسازییەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک 34 خوێندکار لە ئاستی زانستی و وێژەیی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترینی ئەو خوێندکارانەی بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کردووە، لە هەولێر بوون کە ژمارەیان 20 کەس بووە و تەنیا دوو خوێندکاریان دەرچوون.

دەقی بڵاوکراوە و ئەنجامی خوێندکارەکانی ناو چاکسازییەکان:

ئاماری دەرچووانی پۆلی شەشی ئامادەیی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان
1- چ. گەورانی هەولێر= (2) خوێندکاری وێژەیی دەرچووە لە کۆی (18) خوێندکار لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی
2- چ. گەورانی سلێمانی= (3) خوێندکار دەرچووە لە کۆی (14) خوێندکار لە بەشی وێژەیی
3- چ. گەورانی دهۆك= هیچ خوێندکارێك دەرنەچووە لە کۆی (2) خوێندکاری وێژەیی
– چاکسازییەکانی ژنان و منداڵان، خوێندکاری پۆلی شەشیان نەبووە .
– کۆی گشتی: (5) خوێندکار دەرچووە، وە (29) خوێندکار کەوتوونەتە دەوری دووەم.
لێرەوە بەناوی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی پیرۆزبایی لەخوێندكارە دەرچوووكان دەكەین و هیوای سەركەوتنیش بۆ ئەو خوێندكارانە دەخوازین كە کەوتوونەتە دەوری دووەم .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی