عێراق چاو لە هەرێم دەکات
کامێراى چاودێرى زیرەک لە سەرجەم پارێزگاکان دادەنێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى عێراق بۆ کەمکردنەوەى رووداوەکانى هاتوچۆ، کامێراى چاودێرى لە چەند شەقامێکى بەغدا دادەنێت و دەشڵێت، بەم نزیکانە لە تەواوى پارێزگاکان دایدەنێن.
محەمەد عەلى حەسون، بەڕێوەبەرى بەشى پەیوەندییەکان و راگەیاندنى هاتوچۆى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى راگەیاندووە، دانانى کامێراى زیرەک بۆ چاودێرى تیژڕۆیى کاریگەرییەکى بەرچاوى هەبووە لە کەمکردنەوەى رووداوەکانى هاتوچۆ و سەرپێچییەکان، دواى ئەوەى لە چەند ناوچەکى بەشى رەسافەى بەغد دانرا.
ئەم کامێرایانە لە دووری 300 مەترەوە سەرپێچییەکان تۆمار دەکات
بە وتەى محەمەد عەلى، بەم نزیکانە پڕۆژەى دانانى کامێراى چاودێرى زیرەکى کوالێتى بەرز هەموو ناوچەکانى بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.
دانانى ئەو کامێرانە پاڵپشتە بە یاساى هاتوچۆ ژمارە 8ـى ساڵى 2019.