"گۆڕانی کەشوهەوا زیادی کردووە"

کەشناسی سلێمانی: تیشکی سەرو وەنەوشەیی بۆ پێست و چاو زیانی هەیە

‎964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی دەڵێت، “تا چەند نیشاندەرەکانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەرزبێت، تیشکی سەروو وەنەوشەیی کاریگەری بەرزە و مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ زیاتر دەبێت”.

داواشدەکات، “لەکاتەکانی ستوون بوونی خۆر لە نیوەڕواندا، ئەگەر بکرێت هاوڵاتیان لەوکاتانەدا کەمتر خۆیان بدەنە بەر خۆر باشترە”، ئەم وتانەی لە میانی بڵاوکراوەیەکیدا لەسەر زۆربوون و کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی نوسیووە.

ئەمڕۆ شەممە 20.7.2024، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی لە پێگەی فەرمانگەکەی ئەوەشی وتووە، “کاریگەری و دەرەنجامەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوای زەویش هۆکارن بۆ زیادبوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی”.

ئەوەش باسدەکات، “لەگەڵ ئەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ بۆ خانەکانی پێست و چاو هەیە، هەروەها سوودیشی هەیە لە وانەکە هاندەرێکە بۆ دروستکردنی ڤیتامین دی و چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان و پرۆسەی پاکژکردنەوە دەکات”.

تیشکی سەروەنەوشەیی چییە؟

کارۆموگناتیسییەکە کە درێژی شەپۆلەکەی لە رووناکی بینراو کورتترە. هەروەها چاوی مرۆڤ توانای بینینی شەپۆلەکانی ئەم تیشکەی نییە، هەندێک لە مێرووەکانی وەک ژەنگەسوورە توانای بینینی ئەم تیشکەیان هەیە، ئەم تیشکە بەرپرسە لە گەرمابردنی هاوین و سووتان بە خۆر، هەروەها بەرکەوتنی زۆری ئەم تیشکە دەبێتە هۆی زیانگەیاندنێکی زۆر بە شانەکانی لەشی زیندەوەر و مرۆڤ.

دەقی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی؛

چەند زانیارییەک لەسە تیشکی سەروو وەنەوشەیی
—————————————–
‎تیشکی سەروو وەنەوشەیی یەکیکە لەشەپۆلە کاروموگناتیسیەکانی تیشکی خۆر ، وە لە ( 13%) تیشکی خۆر پێکدەهێنێت .کە درێژی شەپۆلەکەی ( کورت ترە لە تیشکی ڕووناکی بینراو و لەرەلەری زیاترە ) بەڵام درێژترە لەتیشکی ئیکس وە بەو ناوەوە ناونراوە (سەروو وەنەوشەیی ) لەبەر ئەوەی درێژی شەپۆلی ڕەنگی وەنەوشەیی کوورتترە لە درێژە شەپۆلی ڕەنگەکانی تری تیشکی بینراو ، وەدرێژی شەپۆلی تیشکی وەنەوشەیی لە ( 10 – 400 ) نانومتر دەستپێدەکات هەر بۆیە تیشکێکی نەبینراوە وە ووزەکەی لە ( 3- 124 ) ئەلکترون ڤولت دەست پێدەکات . وە تیشکێکی ئایونیزە واتە لەشێوەی ئایوندایە بۆیە لەوانەیە ببێتە هۆی کارلێکی کیمیایی .وە چەند جۆرێکی هەیە
( UVa) و (UVb) و(UVc)
( UV index ) وە هەر یەکەیان کاریگەرییەکی هەیە و نیشاندەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی
‎کەلە سفرەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەکات و چەند ئەم نیشاندەرە بەرزبێت واتە تیشکی سەروو وەنەوشەیی کاریگەری بەرزەو مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت لەکاتەکانی ستوون بوونی خۆر لە نیوەڕواندا هەربۆیە ئەگەر بکرێت لەوکاتانەدا کەمتر خۆ بدرێتە بەر خۆر .
‎تیشکی خۆر سەرچاوەی ئەم تیشکە کاروموگناتیسیانەیە وبەهەموو لایەکدا بڵاو دەبێتەوە و بەشێکی دەگاتە سەر زەوی و مرۆڤ دووچاری بەرکەوتنی ئەم تیشکە دەبێتەوە بەهۆی کاریگەری چەند هۆکارێکەوە
‎ـ بەرزی خۆر : چەند خۆر بەرز بێت لە ئاسماندا ئەوەندە ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەرزە هەروەک لە هاویندا
‎ـ ئاستی کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەگۆڕێت بە پێی کاتەکانی ڕۆژ (نیوەڕوان بەرزترین ئاستە ) و وەرز ( هاوین بەرزترین ئاستە )
‎ـ هێڵەکانی پانی : چەند نزیک ببینەوە لە هێڵی کەمەرەیی ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیاد دەکات و بە پێچەوانەوە بۆ هێڵەکانی پانی سەرەوە .
‎ـ کاریگەری هەورەکان : کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی لەبەرزترین ئاستدایە کاتێک ئاسمان ساف و ساماڵ بێت ، بەڵام ئەمەش بەمانای ئەوەنایەت کەهەور هەبوو کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی نابێت .
‎ـ ئۆزۆن کەلە چینی ستراتوسفیردایە کە بەشێکی زۆر لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەمژێت و کەریگەری لەسەر زەوی کەم دەکاتەوە و کەمبوونەوەو نزمبوونەوەی ئاستی ئۆزۆن بە واتای گەیشتنی بڕێکی زۆر تر لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ سەر زەوی .
‎ـ کاریگەری و دەرەنجامەکانی گۆڕانکاری کەش وهەوای زەویش هۆکارن بۆ زیادبوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی .لەگەڵ ئەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ بۆ خانەکانی پێست و چاو هەیە هەروەها سوودیشی هەیە لە وانەکە هاندەرێکە بۆ دروستکردنی ڤیتامین دی و چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان وپرۆسەی پاکژکردنەوە ..

پلەکانی گەرما لە خوار 50 دەمێننەوە

پلەکانی گەرما لە خوار 50 دەمێننەوە