بزانە لە بازاڕ بەچەندە

لە دوو رۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 83 دۆلارى لێبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 2400 دۆلار دابەزى، لە کاتێکدا دوێنێ یەک ئۆنسە بە 2447 دۆلار بوو و رۆژى پێشتر تا 2483 دۆلار بەرز ببووەوە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مساقڵ و چارەگێکە

بەپێى ئاستى هەفتانە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بەرێژى 1% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

زێرەڤان خۆشەوى، زێڕنگر لە بازاڕى زێڕەنگرانى هەولێر قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: زێڕ لە دوو رۆژى رابردوودا زۆر دابەزیوە و یەک ئۆنسە زێڕ لە رۆژى پێنجشەممە گەیشت بە 2483 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ بە 2440 دۆلارە.

بەپێى بازاڕ نرخەکان بەم شێوەیەن:

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24 بە 576 بۆ 580 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 504 بۆ 510 هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18 بە 432 بۆ 435 هەزار دینار.