رووداوی هاتوچۆ

لە رێگەی کۆیە ـ دوکان کەسێک گیانی لەدەست دا

+964

گۆڤەند فەتاح – كۆیە

لە رێگەی کۆیە – دوکان، نزیک گوندی بۆگد رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی تریش بریندار بوون.

نەشئەت ئەحمەد، یاریدەدەری پزیشکی لە بەشی فریاکەوتی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024 بە 964ی وت، ئەوانەی لە رووداوەكە بەركەوتوون، پێنج کەس بوون، کەسێکیان گیانیان لە دەست دا و چوار کەسی دیكەش بریندار بوون، سەرجەمیان دانیشتووی شارەزوورن.

964 زانیوویەتی رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلی تەکسیی سەنی و ئۆتۆمبێلی نیسان ناڤارادا بوو، هۆکاری رووداوەکەش پێشڕەوی و هەڵەی یەکێک لە شۆفێرەکان بووە.

نوێكرایەوە 6:54 

سەرچاوەیەك لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لە كۆیە بە 964ی راگەیاند، یەكێكی دیكە لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا و بەمەش ژمارەی گیانلەدەستداوانی رووداوەكە بوونە دوو هاوڵاتی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا