هیچ لە گۆڕێ نییە
پلەکانی گەرما لە خوار 50 دەمێننەوە
964+
پەری ساڵح
بەپێی پێشبیینیەکانی کەشناسی هەرێم، هیچ لە گۆڕێ نییە جگە لە بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما هاوکات ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، بەرزترین پلەش لە گەرمیانە 45 پلەی سیلیزییە.
بەراورد بە هەفتەی رابردوو پلەکانی گەرما بە گشتی لە عێراق دابەزیوە، کەشناسی عێراق لە راپۆرتێکدا ئاماژە دەدات بەوەی سەرجەم پارێزگاکان هەواکەی گەرم دەبێت، لە هیچ جێگایەک ناگەتە 50 پلەی سیلیزی و بەرزترین پلە لە میسانە و 49 پلەی سیلیزییە.
بۆ سبەی شەممە کەشناسی پێشبینی گۆڕانکارییەکی زۆر ناکات و پلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024
کەش: ئاسمان ساماڵ و هەندێک پەڵە هەور دەبێتپلەکانی گەرما: کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.
خێرایى با: لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 )کم/س
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کمبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 44
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 45