دیمهنێكى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ ئاماده‌كارییه‌كانى سه‌رژمێرى... وێنه: وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم
بڕیاره ئه‌مساڵ ئه‌نجامى بده‌ن
به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده‌كارى زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌كارى زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتى دانیشتوان كه بڕیاریان داوه له 20.11.2024 ئه‌نجام بدرێت.
ئاماده‌كارییه‌كان به چاودێری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سەرژمێری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به بڕواى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتوان پڕۆژەیەکی نیشتیمانییە دەبێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، بەبێ جیاوازی جێبەجێ بکرێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى كه وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، سهرژمێریكردنهكه جگه له‌وه‌ى پێزانینیانه به ژماره‌ى دانیشتوان، هه‌مانكات بۆ دەستنیشانکردنی کەلێنەکانی گەشەپێدان، کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییەکان، پەرەپێدانی پلان و سیاسەت و ستراتیژی ئابووری و وەبەرهێنان بۆ پێشخستنی واقیعی گەشەپێدان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردنی هاوڵاتیانه.
بڕیاردراوه، له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابی ئه‌مساڵ، تیمه‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ى دوو مانگدا ده‌ست به قۆناغی ژمارەدانان و گەماروسازی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون كه مەرجەکانی کاری تەکنیکی سەبارەت بە داتا سەنتەر و ژوری پەیوەندییەکان ته‌واو بكرێن، هەروەها هەماهەنگی هاوبەش لەسەر هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە سەرژمێری دانیشتوان و ئامادەیی تەواو بۆ ئەنجامدانی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی دارایی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
" پێشتر لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق گومرگکردنی کاڵا بە گۆترە بوو"
"بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی پەروەردەیی مۆدێرنە"
یونسکۆ لەرێگەی پلانێکەوە فێربوونی دیجیتاڵی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات
"پلاندانان و ئامار بۆچی بێدەنگن؟"
له سهرژمێرییهكهى عێراق دووجۆر ژماره‌ى دانیشتوان بۆ خانه‌قین و شێخان بڵاوكراوه‌ته‌وه
زیاتر لە حه‌وت ملیۆن خێزان پیاو سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات