چه‌ند دیمهنێكى كه‌پره گه‌شتیارییه‌كانى گه‌لى ئاكۆیان... وێنه: گه‌شتوگوزارى رواندز
رێگرن له قیرتاوكردنى رێگایه‌كی سه‌ره‌كى
به‌شێك له سه‌یرانگا و كه‌پره گه‌شتیارییه‌كانى گه‌لى ئاكۆیان زێده‌ڕۆییان كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌شتوگوزارى رواندز ده‌ڵێت، هه‌ندێك سه‌یرانگا و كه‌پری گه‌شتیارى له گه‌لى ئاكۆیانى سه‌ر به قه‌زاكه‌یان، زێده‌ڕۆییان كردووه و بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م قیرتاوكردنى رێگایه‌كی سه‌ره‌كى و ئه‌مڕۆ ده‌چنه لایان و دوامۆڵه‌تیان پێده‌ده‌ن.
له سنوورى گه‌لى ئاكۆیان زیاتر له 100 سه‌یرانگا و كه‌پری گه‌شتیارى هه‌یه و به قسه‌ى گه‌شتوگوزاریش، هیچ یه‌كێك له‌وانه مۆڵه‌تی یاساییان نییه.
پارێز یوسف، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شتوگوزارى رواندز به 964ـى وت، ژماره‌ى ئه‌و كه‌پره گه‌شتیاریانه‌ى زێده‌ڕییان كردووه كه‌من، به‌ڵام رێگرن له قیڕتاوكردنى رێگاكه.
وتیشی “پێشتر ئاگادار كراونه‌ته‌وه و زێده‌ڕۆییه‌كانیان لانه‌بردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌ردانیان ده‌كه‌ینه‌وه و مۆڵه‌تى ته‌نیا 24 كاتژمێریان بۆ داده‌نێین”.
ئه‌گەر زێده‌رۆییه‌كان لانه‌به‌ن داوای یاساییان لە سەر تۆمار دەكرێ و رووبەروی سزای یاسایی دەبنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، قیرتاوكردنى رێگاكه، كه زیاتر له دوو كیلۆمه‌تره، بۆ ناوچه‌كه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان گرنگه، بۆیه پێداگرن له‌وه‌ى نابێت ئه‌و زێده‌ڕۆییانه بمێنن.
پلانى داهاتووى گه‌شتوگوزارى رواندز ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م سه‌یرانگا و كه‌پره گه‌شتیارییه‌كان بكه‌نه خاوه‌ن مۆڵه‌تى یاسایی بۆئه‌وه‌ى له‌رووى یاساییه‌وه پابه‌ند بكرێت به رێنماییه‌كان .
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه گه‌شتوگوزارى رواندز به 964ـى داوه، له سنوورى قه‌زاكه‌دا جگه له سه‌یرانگا و شوێن و پڕۆژه‌ى گه‌شتیاری، هه‌زار و 400 كه‌پری گه‌شتیارییش هەن كه زۆربه‌یان بێ مۆڵه‌تى یاسایی كارده‌كه‌ن.
گه‌شتوگوزار
قایمقامی چۆمان:
"بۆ پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ وەرنە باڵه‌كایه‌تی بەڵام سەرکێشی مەکەن"
مه‌ترسی لافاوى له‌سه‌ر نامێنێت
كاركردن بۆ ته‌واوكردنى به‌نداوى چه‌قچه‌ق خێراتر ده‌كرێت
بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە دا تێده‌په‌ڕێت
"رێچکەی چیای زاگرۆس" خەڵاتی باشترین پڕۆژەی گەشتیاری جیهانی پێبه‌خشرا
جیاواز و جوان دیزاین ده‌كرێته‌وه