50 دۆنمێک سووتا
گوندێکی سنووری ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان کرا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024 گوندی بادانەی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان کراوە و دیار نییە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە یان فڕۆکەی جەنگی.
هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت بووە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.
وتیشی، بەهۆی بۆردومانەکەوە نزیکەی 50 دۆنمێک پووش و پاوان سووتاوە و لە لایەن دانیشتووانی گوندەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گوندەکە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ناحیەی ناڵپارێز دوورە و نزیکەی 25 ماڵی تێدایە.
سێ رۆژ لەمەوبەریش گوندی نزارە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا، هاوکات لەمساڵدا ئەمە پێنجەمین جارە ناوچەی پێنجوێن بۆردومان دەکرێت و لایەنی ئەمنی و تەندروستیش دەڵێن، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تەقینەوەی مین بووە هۆی سووتانی 400 دۆنم زەوی
بۆردومان
106 ساڵ بەرلەئێستا جهنگی جیهانى یهكهم کۆتایی هات
له كوشتنى ئهرشیدۆق بۆ رێکەوتننامەی ناو فاڕگۆنێکى شهمهندهفهر
لە رواندزیش هەمان کاریان کردووە
له سیدهكان رێگاى لاوهكى چهند گوندێك داخران کە مەترسی داربڕینیان لێدەکرێت
بە F16
لە حەمرین بۆرودومانی داعش كرا
گوندی گوهەرزێ
گوللەتۆپێک کەوتەخوارەوە و چەند هاوڵاتییەک گواسترانەوە نەخۆشخانە
وتەبێژ رای حکومەتی بەیان کرد