لە دیوانیە
دوو کەس بە درۆن مادەی هۆشبەریان دەگواستەوە دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە پارێزگای دیوانیە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران، وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش رایگەیاند، دەستگیر کراوەکان درۆنیان بۆ گواستنەوەی مادە هۆشبەرەکان بەکارهێناوە.
ئەو دوو بازرگانەی مادەی هۆشبەر، لەکاتی دەستگیکردنیاندا چوار درۆنیان پێبووە و بڕێک مادەی هۆشبەریشیان پێگیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزێکی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە کە لە پۆلیسی کاروباری مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان و هەواڵگریی پارێزگاکە پێکهاتبوون،
جگە لەوەی کەرەستەی تایبەت بە دروستکردنی هۆشبەریان بە تۆمەتبارەکان گرتووە.
دەشڵێت، دەستبەسەرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون بۆ گرتنەبەری رێکمکاری یاسایی لە بەرامبەریان.
مادەی هۆشبەر
چەند كیلۆیان پێبوو؟
"سێ بازرگانی بیانیی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر كران"
لە موسڵ
دەیانویست مادەی هۆشبەر لە زانكۆ بفرۆشن و دەستگیر كران
دەزگای ئاسایشی هەرێم
زیاتر لە نیو تۆن مادەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا
هەولێر، سلێمانی، بەغدا و بەیرووت هەماهەنگ بوون