داواکراو بوون
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە چوار درۆنەوە گیران
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی عێراق و رووبەڕبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە دیوانیە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد کە چوار درۆنیان پێ بووە”.
دوو بازرگانەکە، درۆنەکانیان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکارهێناوە، وەک دەردەکەوێت لە ناوەندی درۆنەکە (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان) کۆگایەکی بچووک هەیە کە ماددە هۆشبەرەکانی تێدا هەڵگیراوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “بە ئامانجی کەمکردنەوەی دیاردەی خراپ بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کە لەم دواییانەدا زۆر بڵاوبووەتەوە، بەتایبەتی لە ناو توێژی گەنجان، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، بە هاوبەشی هەواڵگریی پڕۆسەکەیان ئەنجامداوە”.
وەزارەتەکە ئەوەش باس دەکات، “لە رێگەی پرۆسەیەکی چۆنایەتییەوە، کە تێیدا پشت بە هەوڵی هەواڵگریی و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن سەرچاوە تایبەتەکانەوە بەستراوە، توانراوە بگەن بە بازرگانەکان، کە هەردووکیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری داواکراو بوون.
لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تیمەکان بڕێک ماددەی هۆشبەری بلوری و دەمانچەیەک و شانەیەکی تەقەمەنی، هەروەها ئامێرێک کە بۆ دروستکردنی ماددەکە بەکارهێنراوە، دەستی بەسەرداگیراوە و لەگەڵ بازرگانەکان ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.