ئامارەکان ترسناکن

کەیسێکی ناخهەژێن؛ تاوانبارێکی مادەی هۆشبەر قسە بۆ 964 دەکات

+964

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

تۆمەتبارێکی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە کوردستان، قسە بۆ 964 دەکات و ئاشکرای دەکات، کوڕ و باوک بەیەکەوە مادەی هۆشبەریان کێشاوە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئامار و راپۆرتەکانی پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێمان دەڵێن کە سەرەڕاى دەستگیرکردنى ژمارەیەکى زۆر لە بەکارهێنەر و بازرگانیکەران، بەڵام بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەر لە عێراق و هەرێم لە پەرەسەندندایە، بە بۆچوونى شارەزایانیش بێت، دەبێت رێکارى توندتر بگیرێتەبەر.

بەپێى ئامارەکان، تەنیا لە ساڵى رابردوودا، سێ هەزار و 353 بەکارهێنەر و بازرگانى مادەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان دەستگیرکراون، لە پێنج مانگى یەکەمى 2024یش یەک هەزار و 322 کەس لە هەرسێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک دەستگیرکران، لەو ژمارەیە 585 تۆمەتباریان لە سلێمانى بووە و 737 تۆمەتبارەکەى دیکەش لە هەولێر و دهۆک بووە.

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەم...

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان بووەوە

لە 737 دەستگیرکراوەکەى هەولێر و دهۆک  403 کەسیان کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردووە.

964 قسە لەگەل باوک و کوڕێک دەکات، کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوونە و دواتر لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ئێستا هێزە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بە هەموو هێزێك رووبەڕووی بازرگانانی ئەم كارە دەبنەوە و زۆر جار دەگاتە رادەی رووبەڕووبوونەوەی چەكداری، هەموو ئامانجەكەش ئەوەیە رێگری لە بازرگانی و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بكرێت، كە مەترسییەكی زۆری بۆ سەر ژیان و كۆمەڵگە هەیە لە هەرێمی كوردستاندا.

هەولێر بوو بە خاوەن سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی م...

هەولێر بوو بە خاوەن سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر